ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت" پارتی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌بووه".
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" له چه‌ند په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی نابه‌رپرس وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بووینه".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌م ده‌نگۆ و ڕاپۆرتانه دوورن له ڕاستییه‌وه و لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی له‌مجۆره‌مان نه‌داوه.
زێباری لە بەشیکی تری پەیامەکەیدا جەختیشیکردەوە، لای ئێمه پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی سه‌روه‌ری گرنگی عێراقه و پێویسته لایه‌نی كوردی له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگ بن.
بڵاوکراوەکەی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتێکدایە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند" پارتی كاندی نابێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق".
ئێوارەی دوێنێش مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەگشت لایەك ڕادەگەیه‌نین كە هەر جۆرە لێدوان‌و بۆچونێكی لابەلاو لەژێر هەر ناو‌و ناونیشانێك بێت، پەیوەندی بەسیاسەتی پارتییەوە نییەو با وەك ڕای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمارنەكرێت.