جبوری سەرۆک، عبادی و ئارام جێگر

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە لە کاژمێر ١٢ ی نیوەرۆوە دەستیپێکرد سەلیم جبوری هەڵبژێردرا بە سەرۆک و حەیدەر عبادی بە جێگری یەکەم و ئارامی شێخ محەمەد هەڵبژێردرا بە جێگری دووەم.
سەلیم جبوری نوێنەرایەتی سونە دەکات، حەیدەر عبادی نوێنەرایەتی شیعە دەکات و لەدەوڵەتی یاسایە، هەروەها ئارامی شێخ محەمەد نوێنەرایەتی کورد دەکات و لە لیستی گۆڕانە.
هەنگاوی دوای ئەمە بەپێی دەستوری عێراق دەبێت بەزووترین کات لەماوەی سێ رۆژدا کورد ناوی کاندیدێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
سەلیم جبوری پێش کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمرۆ وتەیەکی پشکەشکردوو، دواتر وادەی دانیشتنێکی تری دانا بۆ چوارشەممەی داهاتوو.


PM:07:17:15/07/2014