هادی عەلی: ململانێ و سیاسەتی نادروست لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار پێگەی هەرێم لاواز دەکات

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" تەرخانكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس، دەستكەوت بوو، بەڵام بەهۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە خەریكە دەبێتە گاڵتە جاڕی". 

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە" تەرخانکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس ، دەسکەوتێکی سیاسی و نەتەوەیی بو بۆ گەلی کورد بە گشتی".

ئەوەشی خستەڕوو،  بەداخەوە بەھۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە سیادیە، خەریکە دەبێتە گاڵتەجاڕی و ھۆکارێکی تری لاوازبوونی پێگەی سیاسی ھەرێم. 


PM:04:45:14/01/2022