پەروەردەی هەولێر لەبارەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سبەینێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، "سبەینێ شەممە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن ئەنجام دەدرێت، بەڵام لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆ داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە."  

دەقی ئاگادارییەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەولێر بەمشێوەیە هاتووە:

١- لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە  ، لە کاتژمێر (٩:٣٠) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (٨:٣٠ )گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو

٢- لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە،  داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر 

١٤ی ١ی ٢٠٢٢ 

 



AM:12:13:15/01/2022