سلێمانی.. لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو کەس هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو کەس دەستگیرکردنی داواكراوێکی ڕاگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ رایگەیاند" دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو كەس و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە نەهێشتنی تاوانی بەغدادەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیربكرێت". 

دەشڵێت" لە ئێستادا تۆمەتبار بە ناسنامە عەرەب (ب، ك، ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە". 


PM:07:13:28/04/2024