بەپێێ ڕاگەیاندراوەێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی
پەروەردەی سلێمانی بە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانەوە، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرما و دروست
بوونی بەستەڵەک، لەگشت ناوەندەکانی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی یەکەم دواخرا.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پەروەردە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن:
دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی
و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی،لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک
و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی
کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(2022/1/20/19/18)
لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە
(2022/1/25) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمولایەک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی