لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی خوێندن لە کەرکوک بڕیاردرا

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو لە کەرکوک، بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی خوێندنگاکانی کەرکوک راگیرا.


ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک بڵاویکردەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و زۆربوونی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک دەوامی خوێندنگاکان بۆ هەردوو رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە راگیرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفرو باران و سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە هەر بەو هۆیەشەوە لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیاندراو، تاقی کردنەوەکانی کۆتای وەرزی یەکەم دواخران. 

 



PM:08:33:18/01/2022