ژمارەیەک بەرپرس بەهۆی ڕووداوی لافاوەکەی هەولێر لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

بەبڕیاری وەزیری شارەوانی ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری شارەوانیەكان لەپۆستەكانیان دوورخرانەوە و ژمارەیەكیشیان دەگۆڕدرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، بەبڕیاری وەزیری شارەوانی لەسنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی زیانی لافاوەكانی ماوەی ڕابردوو لەشاری هەولێر و دەورووبەری هەریەكە لە سەرۆكی شارەوانیەكانی شارەدێی (دارەتوو، قوشتەپە، كەسنەزان) لەدەشتی هەولێر لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە، هاوكات بەشێكی دیكەشیان دەگۆڕدرێن.

بەپێێ ئەوزانیاریانەی دەست (سپی) کەوتووە، بڕیاری گۆڕانكاریەكان هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەكانی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتییەكانی خزمەتگوزاری پاڕكەكان لەناو شاری هەولێر دەگرێتەوە، كەبەشێكیان لەشوێنی خۆیان لادەرێن و بەشێكیشیان دەگوازرێنەوە بۆ سنووری شارەوانیەكانی تر.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەکۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دروست بوو بەهۆیەوە چەندین زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە.

 



PM:09:57:18/01/2022