کۆتایی ئەم شەپۆلی بەفربارینە راگەیەندرا
ئەم شەپۆلی بەفربارینەی دوو هەفتەیەی باشووری کوردستانی گرتۆتەوە، رۆژی هەینی ٢١ ی کانوونی دووەم کۆتایی دێت.
ماڵپەڕی جیهانی ئەکواویزەر کە تایبەتە بە کەشوهەوا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو شەپۆلی بەفربارینەی دوو هەفەتەیە ناوچەکانی تورکیا و ئێران و عێراقیی گرتۆتەوە رۆژی هەینی کۆتایی دێت.
ئەو شەپۆلە کە ئەمشەو چوار شەممە سەخترینی دەبێت و پێشبینی دەکرێت هەتا کەرکوک و هەندێک ناوچەی گەرمیانیش بگرێتەوەو سبەی پێج شەممەش بەردەوام دەبێت، رۆژی هەینی کۆتایی دێت.
ماڵپەڕەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەفربارین کۆتایی دێت، بەلآم سەرما و نزمی پلەکانی گەرما ئاڵوگٶڕی زۆری بەسەردا نایەت و تا ماوەی هەفتەیەک زیاتر پلەکانی گەرما لە ژێر سفرەوە دەمێننەوە.
PM:11:08:19/01/2022