شارەوانی سلێمانی: لەكاتی مەترسی بەفر پەیوەندی بە ژمارە (100) بكەن


شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەمڕۆ بەهۆی بوونی بەفرێكی زۆر لە ناو سەنتەری سلێمانی ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و هەر هاوڵاتییەكیش مەترسی لەسەر دروستبوو پەیوەندی بە ژمارە (100) بكات.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە، بە‌هۆی بارینی  بە‌فرێكی  زۆر لە‌ناو سە‌نتەری شاری سلێمانی لە‌شە‌قامە‌كان ئاستە‌نگی  هاتووچۆ دروستبووە‌ و تیمە‌كانی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی بە‌ردە‌وامن  لە‌پاككردنە‌وە‌و  ڕاماڵینی بە‌فرە‌كە، داوا لە‌هاوڵاتیان دە‌كە‌ن  بۆ كاری زۆر گرنگ نە‌بێت لە‌ماڵەكانیان  دە‌رنەچن، بۆئە‌وە‌ی نە‌بن بە‌ڕێگر لە‌‌چالاكی پاككردنە‌وە‌ی شە‌قامە‌كان.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، لە‌كاتی ڕوودانی هاتووچۆ و كۆبونە‌وە‌ی  ئۆتۆمبیل لە‌ هە‌ر شوێنێك  دە‌توانن  پە‌یوە‌ندی بە‌ ژمارە‌  (100)ی سە‌نتە‌ری فریاكە‌وتن بكە‌ن  تا‌كو  كارمە‌ندانی هاتووچۆ  و كارمە‌ندانی بە‌رگری شارستانی بەهانایانە‌وە‌ بچن.




AM:11:05:20/01/2022