کاتی کۆتایی هاتنی شەپۆلی بەفربارین راگەیەندرا

ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی دوو هەفتەیە باشووری کوردستانی گرتۆتەوە، لە سبەی هەینیەوە کۆتایی دێت و هەفتەی داهاتوو هیچ بەفرێک نا باراێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە سبەیەوە هەینی ٢١ی کانوونی دووەم ئاسمانی باشوری کوردستان  بەتەواوی دەبێت بە هەتاو و بەفربارین کۆتایی دێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمشەو باشووری کوردستان لە رووی پلەی گەرماوە شەوێکی سارد بەڕێدەکات و لە سەرجەم شارەکانی باشور پلەی گەرما لە ژێر سفرەوە دەبێت، ساردتریشیان سلێمانی دەبێت کە پلەی گەرمای ١٢ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت.

ئەکواویزەر ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەرچەندە بەفربارین کۆتایی دێت، بەلآم پلەی گەرما لە هەفتەی داهاتووشدا بە ساردی دەمێنێتەوەو زۆربەی رۆژەکان هەندێک شار لە ژێر سفرەوە دەبێت. 

PM:06:12:20/01/2022