سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم كۆمەڵگه نیشتە جێبوەكان دەكاتهوه، كه پێوستە ھەستن بە پاكردنەوە و راماڵینی بەفری ناو كۆمەڵگهكان و رژاندنی خوێ بەسەر شەقامەكاندا.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم كۆمەڵگە نیشتە جێبوەكان دەكاتەوە، كە مۆڵەتیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنان و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی وەرگرتووە، پێوستە ھەستن بەپاكردنەوە و رامالینی بەفری ناو كۆمەڵگەكان و رژاندنی خوێ بەسەر شەقامەكاندا.
لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا شارەوانی سلێمانی داوا دهكات، شەقام و رێگەكانی بەردەم كۆمەڵگەكان پاكبكهنهوه و خوێ بڕێژن بۆ ئهوهی رێگری بكرێت له بهستنی شهقامهكان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن دانیشتوانی كۆمەڵگهكانەوە سكاڵای زۆر ھاتووە بۆیان كە كەمتەرخەمی كراوه لە پاكردنەوە و راماڵیانی بەفر و ئاستەنگی ھاتوچۆیان بۆ دروست بووە.