دادگای فیدراڵی دەربارەی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا

ئەمڕۆ دووەمین كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی دەربارەی دەستوریبوونی یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تیایدا دادگا بڕیاریدا كە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان یاسایی و دەستوورییە.

ئەمڕۆ جارێکى دیکە کۆبوونەوەى دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستىپێکرد و بڕیاریدا کە یەکەم دانیشتن و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى خولى پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسایى و دەستورییە.

هاوکات دادگاکە ئەو سکاڵایانەى رەتکردەوە، کە لەسەر کۆبوونەوەى یەکەمین دانیشتنى پەرلەمانى عێراق لە لایەن هەردوو 
پەرلەمانتار (باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی) پێشکەشکرابوون. 


PM:01:37:25/01/2022