لەبارەى لێدانی گۆرانی لە مینبەری مزگەوتی گەورەی کۆیە ئه‌وقافی كۆیه ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" جارێكی دیكه به ھیچ جۆرێك روداوی له‌و شێوه‌یه روناداته‌وه، داوای لێبوردن له ھاوڵاتیان ده‌كه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی كۆیه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ھه‌ینی له مزگه‌وتی گه‌وره‌یی كۆیه، له‌كاتی وتاری ھه‌ینی ده‌نگێكی نه‌شاز بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك له بڵند گۆیی مزگه‌وت ھاتوه، دوای به دواداچونی ئه‌وقافی كۆیه‌و لقی زانایانی كۆیه بۆمان روونبووه‌وه كه ئه‌و رووداوه به‌ھۆی ھه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمه له ئه‌وقافی كۆیه دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه جارێكی دیكه به‌ھیج جۆرێك روداوی له‌و شێوه‌یه روناداته‌وه، داوای لێبوردن له ھاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌ھۆی روداوه نهخوازرهواكهوه دڵگران بووبن، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له پاراستنی پیرۆزی مزگه‌وت و مینبه‌ر له قه‌زاكه‌مان.