وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند و دەڵێت" ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە دەوام دەستپێدەكاتەوە".
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەگەڕێینەوە بۆ ناو ناوەندەكانی خوێندن و پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، كە بەستنی ماسك و پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزیی لە پەتای كۆرۆنا "ئیلزامییە".
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفر بارینەی ڕووی لە هەرێم کردبوو، پڕۆسەی خوێندن لە كەرتی پەروەردە ڕاگیرا بوو.