لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق،
ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا کە دوو دەستگیرانداری تێدا بوو لە ئەنجامدا کچەکە
گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ کانوونی دووەم، کچ و کوڕێکی دەستگیراندار لەسەر
رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق توشی رووداوی هاتوچۆ بوون و کچەکە گیانی لە دەستداوە
کوڕەکەش کە شۆفێر بووە بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە وچارەسەری بۆکراوە .
بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە بڵاویکردەوە،
رووداوەکە لە کاتژمێر ١٢:٣٠ روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تویۆتا هایلۆکس بووە،
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری
سەرەکی رووداوەکە.