پارێزگاری هەولێر: بەشێك لە سەرۆك شارەوانییەكان بەهۆی كەمتەرخەمییەوە لابران


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە سەرۆك شارەوانییەكەی هەولێر بەهۆی كەمتەرخەمییان لەڕووداوی لافاوی پارێزگاكە لە كار دوورخرانەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان كارێكی ئاساییە، بەشێك لەسەرۆك شارەوانییەكان بەهۆی كەمتەرخەمیان لە روداوی لافاوەكەی شاری هەولێر دورخراونەتەوە، بەشێكی دیكەشیان زۆر باش بوون، بۆیە دوردەخرێنەوە تا لەشوێنی دیكە سوودیان لێوەربگیرێت.

سەبارەت بە داخستنی بەشێك لەیانەكانی شەوانە لە هەولێر، خۆشناو روونیكردەوە، بەشێك لەو شوێنانەی داخراون مۆڵەتی كافتریایان بۆ وەرگیراوە، بەڵام كاری نەشیاویان تێدا كراوە، لەكوردستانیش كاری لەشفرۆشی و قوماركردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە، بەمەبەستی رێگریكردن لێی ئەو هەڵمەتانەمان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبێت.



PM:12:07:01/02/2022