تەرمی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە دەگەنەوە هەرێم

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی پێنج کۆچبەری دیکەی دەریای ئیجە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە، کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.
 
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج لە تەرمی ئەو نۆ كۆچبەرەی كە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە نزیك دورگەی ئەنیكیسرای وڵاتی یۆنان لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستدا، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە.

لەبارەی ناسنامەى پەنابەرەکان دەزگای لوتکە ئاشکرایکردووە، سێ لە قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی پارێزگای کەرکوکن، دوو لە قوربانییەکانى دیکەش خوشکن و خەڵکی قەزای پشدەرن.


PM:02:00:01/02/2022