ڤیدیۆ.. یەریڤان هەڵەبجەیی لەگەڵ كچەكەیدا گۆرانیەكی خۆی دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی دیاری باشووری کوردستان یەریڤان هەڵەبجەیی نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی ناسراو یەریڤان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت ناوبراو لە گرتە ڤیدیۆکەدا بەرهەمێکی خۆی بەناوی (یاران) لەگەڵ یارینای کچی دەڵێتەوە، کە ئەمەش دەبێتە مایەی خۆشحاڵی بینەرەکانی. 

یەریڤان نورەدین، ساڵی (١٩٩١) لە شاری هەڵەبجەی شەهید لە دایكبووە و خاوەنی بەهرەی دەنگخۆشییە لە بواری گۆرانیدا، یەریڤان لە قۆناغی منداڵیدا، لە خولی هاوینەی منداڵپارێزدا فێری موزیک بووە و دواتر لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا خەونەکانی ئەمیش بالا دەکەن و عەشقەکەی بۆ فێربوونی زیاتری موزیک دەیباتە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان، دواتریش كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی تەواو دەکات و لە گروپی موزیكی لوڕ دەبێت بە یەکێک لە ژەنیارە چالاکەکان، جگە لەوەش یەریڤان وەک ئەکتەر لە درامایی "گەردەلوول" بەشداری کردووە، ناوبراو خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە. 


PM:02:39:01/02/2022