نوێنهری فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تهرمی ١٠ كۆچبهر دۆزرانەوە لە گوندی پاشا کۆیی لەناوچەی ئیبسالا-ی سەر بەشاری ئیندرنا كه جلوبەرگیان لهبهردا
نهبوه و لەسەرمادا گیانیان لەدەست دابوو.
ئەمڕۆ ٢ی
شوبات چوار شەممە، هیوا خدر، نوێنهری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە
تورکیا ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئهمڕۆ لە گوندی (پاشا کۆیی) لەناوچەی ئیبسالا-ی
سەر بەشاری ئیندرنا تەرمی ١٠ كۆچبهر بەبێ جلوبەرگ دۆزرانەوە، لەسەرمادا گیانیان
لەدەستداوە، دوای گەڕان و پشکنین سێ كۆچبهر
دیكهش دۆزرانەوە کە یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو، دوو كۆچبهرهكهی دیكهیان بەهۆی خراپی تەندروستیان
ڕەوانەی نەخۆشخانە کران".
وتیشی "کۆچبهرهكان
دوای گەیشتنیان بە سنوری یۆنان لەلایەن پاسەوانانی سنوری یۆنانەوە دەستگیرکراون، زۆر
نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی گشت ئەو شتانەی پێیان
بووە، وەک جانتا، پارە، مۆبایل، پاسپۆرت و جل و بەرگەکانیشیان لەبەرداکەندون و بە ڕوتی
گەڕێندراونەتەوە بۆ خاکی تورکیا، دواتر بەهۆی سەختی سەرەماوە ١٠ له كۆچبهرهكان گیانیان
لەدەستداوە".
تا ئێستاش ناسنامەی هیچ کام لە کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.