وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" هه‌ر كاتێك نه‌خۆشێكی ئۆتیزم ئاماده ده‌بێت له فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان، ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌كانیان جێبه‌جێبكرێت و له هێڵی چاوه‌ڕوانی رانه‌وه‌ستن".
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه ئاراسته‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی كراوه و واژۆی ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی له‌سه‌ره تێیدا هاتووە" هەركاتێك نەخۆشێكی ئۆتیزم لەگەڵ خێزانەكانیان لە فڕۆكەخانە ئامادەبێت و بەڵگەنامەی پزیشكیان پێبێت سەبارەت بە حاڵەتەكەی دەبێت لەزوترینكاتدا كارەكانیان بۆ جێبەجێ بكرێت، چونكە نەخۆشی ئۆتیزم لەشوێنی قەرەباڵغ تووشی دڵەڕاوكێ دەبێت، هەروەها پێویستە لە هێڵی چاوەڕوانی رانەوەستن، بەڵكو لە هێڵی تایبەت هەروەك بزنس كارەكانیان بۆ جێبەجێ بكرێت".
هەر بەپێی نوسراوەکە، تا ئەوكاتەی هێڵێكی تایبەت بۆ ئەو نەخۆشانە دادەنرێت دەتوانن سود لەهێڵی بزنس وەربگرن و لەهێڵی پاسپۆرت كۆنترۆڵیش جێبەجێ بكرێت و ئەولەویەت بدرێت بە نەخۆشی ئۆتیزم.