زیاتر لە ٣ ملیۆن ڤاکسین بۆ هەرێم دابینکراوە


وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە" تا ئێستە نزیكەی سێ‌ ملیۆن ژەمە ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان دابینكراوە".

وەزیری تەندروستی هەرێم، د. سامان بەرزنجی لە ڕاپۆرتێکدا کە پێشکەشی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە لە بارەی کۆرۆنا و ژمارە و رێژەكانی تووشبوون رایگەیاندووە" لە هەرێمی كوردستان ٣٦ تاقیگە دەست نیشان كراون پشكنینی كۆڕۆنا PCR خرایە بواری كاركردن، تا ئەمرۆ لە كۆی ٤١٢ هەزار و ٤٩٣ تووشبوو، ٤٦ هەزار و ٨٤٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەكان خوێندراون، ٣٨٦ هەزار و ٩٦١ نەخۆش بە تەواوی چارەسەر كراون.
 وەزیری تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ١٠٠ ملیار دینار بۆ خەرجیەكانی  بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا خەرجكراوە. 

دەربارەی پێدانی ڤاكسینە وەزیری تەندروستی ڕایگەیاندووە " تا ئێستە بڕی سێ‌ ملیۆن و ٩٩٥ هەزار و ٩٩٩ ژەمە ڤاكسین دابینكراوە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٢٣٧ هەزار و ٦٩٦ ژەم بەكارهاتووە، هەروەها یەك ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٦٨٤ هاووڵاتی ژەمی یەكەمی بەكارهێناوە، زیاتر لە ٩٤٠ هەزار هاووڵاتیش ژەمی دووەمی بەكارهێناوە.

ئەو ڤاکسینە دژە کۆرۆنایە زۆری لە رێگای وەزارەتی تەندروستی عێراق و هاوکاری وڵاتانەوە دابینکراوە.

ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٧ هەزار و ٢٤٠ تووشبووە، ٤١٢ هەزار ٤٩٣ کەسیش تووشی پەتاکە بوون.



AM:09:55:04/02/2022