بەپێی نوسراوێكی وەزیری شارەوانی هەرێم، لەیلا عومەر، كە جێگری پارێزگارە وەک سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دیاریکرا.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی لەیلا عومەر لە میلاکی وەزارەتی ناوخۆ- پارێزگای سلێمانی، بۆ سەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و دیاریکردنی وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی.
هەر بەپێی نوسراوەکە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی توانا کەمال، سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی بۆ سەر میلاکی ئەنجومەنی وەزیران- نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت.
دەقی بڕیارەکە: