فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمى پێکهاتەی حزبەکەی دیاریكرد و هەرێم کەمال ئاغا وەک سەرۆکی فراکسیۆنەکە دەستنیشان کرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی (سەرۆک، جێگر، بڕیاردەر و وتەبێژی فراکسیۆنەکەی) دیاریکرد، کە بەمشێوەیەیە:
- هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆن
- مەلا کەریم، جێگری سەرۆک
- کاروان یاروەیس، بڕیاردەر
- سۆزان مەنسووڕ، وتەبێژ