دوایین زانیاری لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین و سوته‌مه‌نی دەخرێتەڕوو

قایمقامی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری ھاوردەکردنی سووتەمەنی و غاز بۆ ئەوەیە کە لەو ڕێگەیە بتوانین نرخەکەی دابەزێنین". 

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ھەولێر لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" بڕیار دراوە کە سووتەمەنی و غاز لە عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوردە بکرێت، ئەمەش ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نرخی سووتەمەنی و غاز لە ھەرێم لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکرێت و بەغداد ڕێگە بدات، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد بکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، نرخی سووتەمەنی لە ھەولێر ئێستا دیارە و بەنزین لە (٦٩٠) دینارەوە دەست پێ دەکات و لە عێراق نرخی یەک لیتر بە (٤٥٠) دینارە و نەوت و غازیش  گرانە، بۆیە پێشبینی دەکەین کە سووتەمەنی و غاز ھاوردە بکرێت و نرخەکەی ھەر ھیچ نەبێت بۆ ھەر لیترێک سووتەمەنی (٢٠٠) دینار کەمتر بێت و غازیش هەرزانتر بێت. 


PM:06:47:08/02/2022