كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی حكومەت دەكەن

كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەشاری سلێمانی داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی وەزیری كشتوكاڵ و یەكە ئیداریەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەن و كە عەلەف گران بووە و مەترسی بۆ بەرهەمهێنانی مریشك دروستكردووە.

 

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بۆ (سپی) پەیامێكی ئاڕاستەی وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڤێتەرنەری سلێمانی و سامانی ئاژەڵ دەكات و  دەڵێت، هەموو لایەك ئاگادار دەكەنەوە لەماوەی یەك هەفتەدا هەر تۆنێك عەلەف ٨٠ دۆلار گران بووە ئەمەش مەترسی گەورە دروست دەكات بۆ بەرهەمهێنانی مریشك و مایەپوچبونی خاوەن پرۆژەكان و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی مریشك.

 

نازم عەبدوڵا روونیكردەوە، خراپی جوچك و گرانبونی نرخەكەی هۆكارێكی تری كێشەكانیانە و گرانبونی و ڤیتامینەكان و دەرمان و ڤاكسین بەكوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە كەرتەكەیان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوون.

 

جاف جەختیكردەوە كە لەئێستادا تاكە چارەسەر بۆ مانەوەی كەرتی پەلەوەر لەهەرێمی كوردستان كردنەوەی ڕێگای ووڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ هاوردەكرنی عەلەف و جوچك بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیك و جوچك لەو ووڵاتە هەرزانەو  كولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەكان.

 

لەهەرێمی كوردستاندا هەزار و ٧٥٠ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی مریشك هەیە كە زیاتر لە ٢٥٠٠ هۆڵ دەبێت بێجگە لە هەبونی ٥٠٠ پڕۆژەی نایاسایی.



AM:10:18:13/02/2022