ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنن" پێویستە ئەنجومەنی وەزیران مافی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدات و لەوە زیاتر فەرامۆشیان نەکات".
له نوسراوێكدا كه واژۆی (١٤) ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، تیایدا هاتووە" پاڵپشت به‌ر هه‌ردوو مادده‌ی (٣١ ، ٤١) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئێمه ژماره‌ی یاسای ئه‌ندامانی یاسایی داوا ده‌كه‌ین كێشه‌ی نه‌به‌ستن و خه‌رجنه‌كردنی موچه‌ی (٣٠) هه‌زار هاوڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بخه‌نه به‌رده‌ست لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و جێبه‌جێكردنی یاساوه ماف و ئیمتیازی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن".
دەقی نوسراوەکە: