جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئهو خانوانه له (٢٠١٤)وه پهیوهندییان به منهوه نهماوه".
نوسینگەی راگەیاندنی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" بە پێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێرەوە، ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکی پێوە نیە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەڵکو خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.