گۆرانیبێژی ناسراوی کورد شاباز زەمانی ڕایدەگەیەنێت" بەرهەمەكانی ئەمساڵی دەبن بە كۆتا كارەكانی و رەنگە لە كاری هونەری دوربكەوێتەوە".
شاباز زەمانی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، ئه‌م هه‌واڵه به دڵێكی زۆر تەنگه‌وه ده‌نووسم و پێم ناخۆشه كه به گوێگرانی خۆمی ده‌ڵێم، من كۆتا گۆرانییه‌كانم له مساڵدا بڵاوده‌بێته‌وه له دوو توێی ئه‌لبومێكدا، كۆتا گۆرانییه‌كانی منن كه بڵاوببنه‌وه، ره‌نگه بۆ هه‌میشه ماڵئاوای له دنیای هونه‌ر بكه‌م.
ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاره‌كه‌شی هیچ مه‌پرسن، چونكه هه‌مووتان به چاوی خۆتان رۆژانه ده‌بینن كه چی به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندی حیرفه‌یی و رێ راستی ئه‌م وڵاتە ده‌كه‌ن، من هه‌وادار و ئازیزانی خۆم قه‌ت له یادناكه‌م، هه‌رگیز وه‌فاتان له بیرناكه‌م وه هه‌رگیزیش له بیری ناكه‌م كه كوردم.
دەشڵێت" من بۆ كاری هونه‌ریم هیشتا پێموایه له سه‌ره‌تادام و هه‌گبه‌ی هونه‌ریم زۆری تێدا ماوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه و پێموایه واباشتر بێت، له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئالبومه نوێكه‌م زنجیره كۆنسێرته‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین، لایڤ كۆنسێرتی شه‌وانه‌شم له شوێنێكی دیاری كرا‌و ده‌بێت كه دواتر پێتان راده‌گه‌یه‌نم به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و لایڤ كۆنسیرته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین".
شاباز زەمانی ساڵی (١٩٩٠) لە سلێمانی لە دایكبووە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد.