وەزارەتی دارایی هەرێم هۆشدارى بە بانکەکان دەدات

وەزارەتی دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا هۆشداری بە سەرجەم بانکەکان دەدات، کە بە هیچ جۆرێک دەستکاری سیولەی نەختینەیی دانراوی ئەژمێرە جیاوازەکانی هاووڵاتییان نەکرێت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى لەسەرە لەسەرە و ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم _ سلێمانى، کراوە. تێیدا هاتووە" بەمەبەستى پێداچونەوە و رێکخستنەوەى کاروبارى بانکەکان و گەڕانەوەى متمانە بۆ بانکەکان لەلایى هاوڵاتیان و بەگەڕخستنەوەى جموجۆڵى بانکى، بفەرمون بە ئاگادارکردنەوەى سەرجەم بانکەکان کە بەهیج جۆرێک دەستکارى سیولەى نەختینەیى دانراوى ئەژمێرەى جیاوازەکانى هاوڵاتیان نەکرێت لە (ودائع، جارى خاص، توفیر، اشخاص..هتد)". 

دەقی نوسراوەکەی دارایی هەرێم بەم شێوەیەیە: 


AM:09:45:21/02/2022