پارێزگاری هەولێر: بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتیان گللەیى بکەن کە کارەکانیان وەک پێویست بەڕێوەناچێت

 پارێزگارى هەولێرلە میانی کۆ بوونەوەیەکیاندا لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوەانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت "بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتیان گللەیى بکەن کە ڕوتینى زۆر هەیە، یان کارەکانیان وەک پێویست بەڕێوەناچێت". 

 

ئەمڕۆ ٢١ی شوبات دووشەممە، ئومێد خۆشناو لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکان ڕایگەیاند " کارى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکى گشتیى خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بەیەکسانى، بۆیە دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدابن و لەبەرامبەر ئەو ئەرکەى پێتان سپێردراوە "، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگاى هەولێر

 

 

  دەقى راگەیەنراوەکە بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە:

 

  پارێزگارى هەولێر: "بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتیان گللەیى بکەن کە ڕوتینى زۆر هەیە، یان کارەکانیان وەک پێویست بەڕێوەناچێت". 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.2.21، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى پێداویست و چارەسەرى کێشە و کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانى سەر بە سەرۆکایەتى شارەوانى ئەنجامدرا

 

لەکۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند ئامادەى بوون، دواى گفتوگۆکردن لەبارەى پلان و پڕۆژەکانى پەرەپیدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 و ئامادەکارییەکان، تیشك خرایه‌سه‌ر پاککردنەوەى نێو شار و شەقامەکان و دەستکردن بە بەرنامەڕێژى بۆ ئەنجامدانى هەڵمەتى پاککردنەوەى بازاڕە میللیەکان، هەروەها جەخت لە چاککردنەوەى سەرجەم ئەو چاڵ و شوێنانە کرا کە بەهۆى بارانەوە لەبەشێک لە شەقامەکانى نێو شار دروست بووە

 

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوە کردەوە کارى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکى گشتیى خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بەیەکسانى، بۆیە دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدابن و لەبەرامبەر ئەو ئەرکەى پێتان سپێردراوە هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان و ڕایککردنى مامەڵەکانیان و کەمکردنەوەى ڕۆتین لەبەڕێوەبەرایەتیەکانتان و ڕایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتییان گللەیى لەوە بکەن کە ڕوتینى زۆر هەیە لەبەردەم کارەکانیان، یان کارەکانیان وەک پێویست بەڕێوە ناچێت". 

 



PM:05:26:21/02/2022