تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ، ئەم رێنماییە بە جوتیاران دەدرێت


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،  بۆ بە بازاڕكرنی گەنمی جوتیاران، لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە فۆرمێك ئامادەكراوە و لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان ئامادەیە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكی پێنج خاڵیدا شێوازی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی روونكردۆتەوە.

یەكەم: بە بازاڕكرنی گەنمی جوتیاران و پركردنەوەی  فۆرمەكان بۆ تەسلیمكردنی گەنم لە سایلۆكانی بەغدا، بۆ زانیاری سەرجەم جوتیارانی هەرێمی كوردستان، ئەم فۆرمە لەسەر ئاستی عێراق ساڵانە پەیڕەو دەكرێت، پركردنەوەی ئەم فۆرمە ،لەپێناو بەرژەوەندی جوتیارانە ، بۆ زانین و دڵنیابوونی هەر جوتیارێكە، كە بە واقیعی داچاندن دەكات لەسەر زەویەكەی وە مافی ئەوەی هەیە، بەرهەمی گەنمەكەی خۆی تەسلیمی سایلۆكان بكات.  

دوەم: پركردنەوەی ئەم فۆرمانە هەوڵێكە لەپێناو پارێزگاری لە جوتیاری خاوەن ماف و جیاكردنەوەی لە بازرگان و ئەوانەی خاوەن بەرژەوەندین و دەیانەوێ بازرگانی بەمافی جوتیارانی راستەقینە بكەن.  

سێیەم: فۆرمەكە دوابەدوای هەناردنی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا لەسەرجەم فەرمانگە كشتوكاڵیەكان بۆ جوتیاران پڕ دەكرێتەوە و هەموو لایەك ڕاسپێردراون كە كارئاسانی بكەن بۆ پارێزگاری مافی جوتیاران لە پرۆسەی تۆماركردنی ناوەكانیان، تاوەكو 31/3/2022 بەردەوام دەبێت.  

چوارەم: بۆ لەمەودوا لە هەموو فەرمانگەیەكی كشتوكاڵی(فۆرم و بەلێننامە) لەلایەن بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی ناوچەكە پڕدەكرێتەوە، پێویستە مۆری بەرێوەبەرایەتی سنورەكەی لێ بدرێت و نابێت هیچ بڕە پارەیەك بەناوی (روسومات )لە جوتیاران وەربگیرێت لە كاتی پركردنەوەی (فۆرمەكە و بەلێننامەكە، لەڕووی یاساییەوە جوتیار هیچ پابەندبونێكی مادی نەكەوێتهسەر .  

  پێنجەم: وەزارەتمان هانی جوتیاران دەدات كە بەشداری بكەن لە پڕكردنەوەی ئەم فۆرمە لە ماوەی دیاریكراو، لەئێستادا بۆ سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە، بەووردی بەدواداچوون دەكەین. 



PM:03:09:25/02/2022