ئێران بۆ یەکێتی: یەک کاندید بۆ سەرۆک کۆمار دابنێن

وەفدێكی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات و ئامۆژگارییان دەکات کە لەبری دوو کاندید یەک کاندید دەستنیشان بکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند وەفدێكی پایەبەرزی سووپای قودسی ئێران دوای سەردانی بۆ هەولێرو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی، لەنێویشیاندا نێچرڤان بارزانی، دوێنێ ٢١ ی تەموز گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو وەفدە بە جیا لەگەڵ هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم کۆبوونەتەوەو پێێان راگەیاندوون " یەک کاندید" دابنێن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. ئەمە جگە لەوەی پرۆسەی سیاسی عێراق و بابەتی رووبەرووبوونەوەی داعش بابەتەکانی تری ئەو کۆبوونەوانە بوون.
ئەو سەرچاوەیە وتی پێدەچێت ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا بەردەوام بێت لەزیادکردنی  فشارەکانی لە سەر سەرکردایەتی یەکێتی، تا یەکێک لە کاندیدەکانیان بکشێننەوە.
دوێنێ ٢١ تەموز مەکتەبی سیاسی یەکیتی بڕیاری دا کە هەریەک لە بەرهەم ساڵح و فواد مەعسوم کاندیدی یەکێتی بن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاق.   



AM:11:07:21/07/2014