روسیا دەستی كردەوە بە هێرشی فراوان لە ئۆكرانیا


وەزارەتی بەرگری روسیا، رایگەیاند، فەرمانیان بە هێزەكانیان داوە بۆ فراوانكردنی پێشڕەوی لە سەرجەم میحوەرەكان لە ئۆكرانیا.

  1. وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی دوێنێ حكومەتی كیێڤ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دانوستان، هێرشەكانیان لە زۆربەی میحوەرە سەرەكییەكان راگرت، بەڵام دوای ئەوەی لایەنی ئۆكرانی دانوستانی رەتكردەوە، ئەمڕۆ فەرمانیان بە تەواوی هێزەكانیان داوە كە پێشڕەوییەكانیان لەسەرجەم میحورەكان بەپێی ئەو پلانە سەربازییەی دانراوە، فراوان بكەن.

پێشتریش دیمیتری پیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دوێنێ هەینی، ڤیلادیمێر پوتین، وەك فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی روسیا، فەرمانی داوە بە راگرتنی پێشڕەوی هێزە روسییەكان لە ئۆكرانیا ئەوەش وەك چاوەڕوانییەك بۆ دەستپێكردنی دانوستان.

پیسكۆف وتویەتی "بەهۆی ئەوەی لایەنی ئۆكرانی دانوستانی رەتكردۆتەوە بۆیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی روسیا دەستیان كردۆتەوە بە پێشڕەویكردن".



PM:07:03:26/02/2022