هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە ئاشکراکرا

ئەمرۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ (سپی) دەربارەی دابەش کردنی مووچە باسی لەوەکرد، ئەوان ئامادەکاری تەواویان کردووە، بەڵام سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نەداوە بە دانانی پارە لە بانکەکاندا.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی " بەهۆی نەناردنی پارە بۆ بانکەکان موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش ناکرێت و چاوەروانی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن".

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت  ٢٥ مانگ کەوتە پشووى هەینییەوە، وا بڕیار بوو رۆژى یەک شەممە ٢٧ى مانگى شوبات  دەست بە دابەشکردنى موچە بکرێت و خشتەى دابەشکردنى موچە گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە و وەزارەتى تەندروستىش وەک یەکەم وەزارەت موچەى مانگى دوو وەردەگرێت، بەڵام تا ئێستا پارە نە نێردراوە بۆ بانکەکان تا مووچە دابەش بکرێت.



AM:09:46:27/02/2022