مانگی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات، سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی باران بارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان دەکات. 

ماڵپەڕی ئەکواویزەری جیهانی کە تایبەتە بە کەشوهەوا لە هەواڵێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، کە لە ڕۆژەکانی (١، ٢، ٤، ٧،١٠)ی مانگی داهاتوو لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت. 

ئاشکراشی کردووە، نەورۆز ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و یەکەم ڕۆژی بەهاریش پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و ئاسمانی زۆربەی شارەکانی هەرێمیش بەهەمان شێوە هەور و هەتاو دەبێت.


PM:02:04:28/02/2022