جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی هەرێم لەژێر فشاری سیاسیدا
کێشەی بۆ دروست بووە و بەهۆیەوە کێشە ی دابەش نەکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان
دروست بووە.
ئەمڕۆ ٢٨ی شوبات یەک شەممە، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی هەرێمی
کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت "بەدواداچوونی وردمان کردووە و بۆمان
دەرکەوتووە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە لە بەغداوە کێشەی تێکەوتووە، یەکەم بەهۆی پێکنەهێنانی
حکومەتی نوێو، دووەمیش بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ دەشڵێت، هۆکاری سێیەم فشاری سیاسییە و یاریکردن بەو ٢٠٠ ملیارە
بەشێکە لەو فشار دروستکردنەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە هەندێک لایەن هەن
کە لەنێو حکومەتی عێراق ئەو فشارانە دروست
دەکەن و ئەوەش کاریگەری لەسەر دۆخی هەرێم و عێراقیش دەبێت."