بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاوکەوت و تا ئێستاش حەوت تەرم دۆزراونەتەوە.

نوێنەری دەزگای لوتکە شێخ حسێن، لە یۆنان رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە دوورگەی میتیلینی یۆنان نوقم بووە، نازاندڕێت چەند سەرنشینی لەسەر بووە، باسی لەوەشکرد، تائێستا تەرمی حەوت کەس دۆزراونەتەوە کە منداڵیشیان لەناودایە، بەڵام  بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێکی رزگاربووی رووداوەکە دیارنییە، ناسنامەی قوربانییەکان تائێستا ئاشکرانەکراوە".



PM:01:52:01/03/2022