مانگرتنی ژینگە پارێزان بەردەوامە

بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوە مانگرتنی پارێزەرانی ژینگەبەردەوامە و بەو هۆیەوە خۆڵ و خاشاكێكی زۆر لەنێو كۆڵان و شەقامەكانی شارەكەدا كۆبووەتەوە، ئەمڕۆش بۆ جارێكی دیكە پارێزەرانی ژینگە گردبوونەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢ی ئادار،  بەشێك لە كارمەندانی پاككەرەوەی ژینگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند "لە بەرامبەر مووچەیەكی كەمدا ڕۆژانە ئەركێكی قورس جێبەجێ دەكەین كە پاككردنەوەی شەقام و كوچەو كۆڵانەكانە و چەند مانگێكە ئەو مووچە كەمەشمان پێنادرێت".

 

ژینگە پارێزان باسی ئەوەشیان کرد، بۆ بەردەوامبوون لە كارەكانمان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لەسەر كێشەكە بێنەدەنگ بۆ ئەوەی مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەمان پێبدرێت، بەپێچەوانەوە لەبایكۆتی كاكركردن بەردەوام دەبین وەک ڕۆژانی پێشوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین ڕۆژە مانگرتنی ژینگە پارێزان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان دەستی پێکردووە و بەو هۆیەوە خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر شەقاموو کوچەو کۆڵانەکانی شارو دەوروباری شاردا کۆ بووە تەوە، وەک خۆیان دەڵێن " بەردەوامی دەدەن بە مانگرتنیان تا مووچەکانیان پێدەدرێت، گەرنا بەردەوامی دەدەن بە خۆپیشاندانەکانیان و چیتر کار ناکەن".

 

 



PM:06:09:02/03/2022