لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکاتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی (٢٣٨) پەرلەمانتار لە ئێستادا بەڕێوەچوو، بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە دانیشتنەکەدا به ده‌نگی (٢٠٣) په‌رله‌مانتار ده‌نگدرا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق و (٦٢) په‌رله‌مانتاریش ده‌نگی نه‌دا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگی نه‌دا بۆ كردنه‌وه‌ی دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش سێ رۆژی دیاری کرد بۆ خۆكاندیدكردن.
ڕۆژی ١ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایه‌ک دووبارە کۆبوویەوە و بڕیاریدا، كە دووبارە کردنەوەی خۆپاڵاوتن لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نا دەستورییە.
دادگای باڵای فیدڕالی ڕاشیگەیاند بوو، پەرلەمان دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات نەک سەرۆکایەتی پەرلەمان.