پۆلیسی ههولێر ڕایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو تەرمی ئافرەتێکی تهمهن (٢٠) ساڵ لهسەر شهقامی (١٠٠) مهتری دۆزرایەوە و لێكۆڵینهوه لهسەر چۆنییەتی رووداوهكه دهستیپێكردووه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن لە شەقامی (١٠٠) مەتری نزیک چواڕێیانی فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە" دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست دەستکرا بە لێکۆلینەوە، لە دەرئەنجامی سەرەتایی دەرکەوت کە کوژراوەکە ئافرەتێکە بە ناوی (ئيمان سامی مەغديد) و تەمەنی (٢٠) ساڵە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی لێکۆلینەوەن لەسەر ھۆکاری رووداوەکە و دۆزینەوەی بکەری ئەنجامدانی تاوانەکە.