سعودیە رێنماییەكی نوێی بۆ عومرەكاران دەركرد

سعودیە رێنمایی بۆ ئەنجامدانی حەج و عومرە بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو رێنماییە، ئەو عومرەكارانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا یان ژەمی دووەمیان وەرنەگرتووە دەتوانن عومرە ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ رۆژنامەی عوكازی سعودی لەزاری دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی رایگەیاند "ئەو عومرەكارانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتووە یان ژەمی دووەمیان وەرنەگرتووە دەتوانن عومرە ئەنجامبدەن و رێگەپێدراویش دەبن بۆئەوەی بچنە ناو هەردوو مزگەوتی حەرام لەشاری مەككە و مزگەوتی نەبەوی لە شاری مەدینە".

هەر بەپێی رۆژنامەكە، رێگا بە هەموو كەسێك دەدرێت بچێتە ناو هەر دوو مزگەوتەكەوە، تەنها بەومەرجەی تووشبوو یان بەركەوتەی كۆرۆنا نەبێت.

لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بەشێوەیەكی كاتی هاتنەناوەوەی مسوڵمانان بۆ وڵاتەكەی بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە راگرت.



PM:04:48:11/03/2022