وێنە.. "١٠ نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماون"


تەندروستی سلێمانی رایگەیاند' تەنها (۱۰)نەخۆش لەنەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لەسلێمانی ماون".

لە راگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو قاوشەی ڕۆژانێك پڕبوو لەخزمەت بێدەکانی پڕبوو سەدان نەخۆش تێدا چارەسەریان وەردەگرت ، ڕۆژ هەبوو شوێن نەمابوو بۆداغڵ کردنی نەخۆش خۆشبەختانە ئێستا وەك لە وێنەکەدا دەیبینن لەپێنچ قاوش بەتەنها یەك قاوش نەخۆشی تێداماوە . 

هەروەها هاتووە "ئەم وێنانەی قاوشەکانی نەخۆشخانە شەهید دکتۆر هێمن تایبەت بە کۆرۆنایە کەبەهەوڵ هیمەت و ماندوبوونی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی ئیداری هەموو پێکەوت پێشمەرگەئاسا لەڕیزی پێشەوەی جەنگ بوون دژی کۆرۆنا ، بەهیواین دوا شەپۆلی کۆرۆنا بێت و ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە، هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان ".

سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لە رووی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە پێشەوەی هەمووانەو، تا ئێستا ٣ هەزار و ١٦٠ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.



PM:09:52:11/03/2022