سكاڵای یاسایی لە دژی مامۆستایەكی ئاینی تۆماركرا


بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی كۆیە رایدەگەیەنێت "مامۆستایەكی ئاینی لە قەزاكەیان لەبەرئەوی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بە جەژنی كافر و ئاگرپەرستەكان ناودەبات و ئەوانەی ئەو یادەش بكەنەوە بەموشریك ئەژماردەكات، بۆیە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە".

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی كۆیە رایگەیاندووە "ئەمڕۆ شەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی مامۆستایەكی ئاینی بەناوی رزگار كەریم وەھاب لەتۆڕە كۆمەلایەتیەكان بڵاوبۆتەوە كە تیایدا ناوبراو جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بە جەژنی كافر و ئاگرپەرستەكان ناودەبات و ئەوانەی ئەو یادەش بكەنەوە بەموشریك ئەژماردەكات !؟".

ئەوقافی كۆیە ئاماژەی بەوەكردووە "بۆیە ئەمرۆ داواكاری گشتی بەپێی رێكاری یاسایی داوای لەدادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە كردووە داوای یاسایی لەسەر بجوڵێنن و لە ئەنجامدا فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەرچووە، سەرەرای گرتنەبەری رێكاری كارگێڕی و دوورخستنەوەی ناوبراو لەكاری  ووتارخوێنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەمان".



PM:11:29:19/03/2022