بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی بۆ دانوستانەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق سەردانی بەغداد بکات.
لەمبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" بڕیاره ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سه‌ردانی به‌غداد بكات، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوتوێ ده‌كات".
ئەوەشی خستەڕوو، شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له جه‌عفه‌ر ئیمینكی، نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگەی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت.
هاوکات (٤٠) کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق کاندید کردووە، کە لە نێوایاندا رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە.