وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ژمارەیەک رێنمایی نوێی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویسته دایكان و باوكان به گشتی و شۆفێران به تایبه‌تی، له وه‌رزی به‌هار و گه‌شت و سه‌یراندا ره‌چاوی بكه‌ن".
فوئاد جەلال وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراویکدا هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە هه‌رگیز له ژێر كاریگه‌ری مه‌ی و مادده كهولیه‌كاندا شۆفێری نه‌كەن و ئارامگربن له شۆفێریكردندا و هه‌رگیز تیژڕه‌وی نه‌كه‌ن.
دەقی ڕێنماییەکانی هاتووچۆی هەرێم بەم شێوەیەیە:
١. هه‌رگیز منداڵ له‌سندوقی ئۆتۆمبێل و پشتی (پیك ئاپ) سەرمەخەن و هه‌رگیز منداڵ له‌باوه‌ش و له‌سه‌ر كوشنی شۆفێر له‌گه‌ڵ خۆتاندا دامەنێن و رێگه مه‌ده‌ن منداڵ له‌سڵاید و جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ست و سه‌ر ده‌ربهێنێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست مه‌كه‌ن.
٢. داوا لە شۆفێران دەکەین په‌له‌نەکەن له شۆفێریكردن و نەبنە هۆكاری دروستبوونی لۆد و قه‌ره‌باڵغی زیاتری ڕێگه‌وبانه‌كان و هه‌رگیز ڕێگه‌ی خۆڵی ته‌نیشت ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارمه‌هێننن ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تی بۆ شۆفێرانی تر دروست مه‌كەن.
٣. دڵنیاببنەوە له مه‌رجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به گشتی و به‌تایبه‌ت، (تایه‌كان ستۆك نه‌بن و كه‌م هه‌وا نه‌بن، فڵچه‌كان كاربكه‌ن و ده‌به‌ی ئاوه‌كه‌یان پڕ بێت، نابێت پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی هەبێت و هه‌میشه خۆت و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن و سه‌رنشینی زیاد سوار مه‌كەن).
٤. داوا لە شۆفێران دەکەین، به وریایی شۆفێری بكه‌ن و رێگه مه‌ده‌ن سه‌رنشین و ده‌نگی رادیۆ و میوزیكی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆفێریت هه‌بێت و هه‌میشه به كارێكی قورسی مه‌زانه هاوكاری شۆفێرانی دیكه بكه‌یت، له كاته‌كانی گه‌شت و سه‌یراندا هاوكاری شۆفێران بن.