هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ رویداوە، روداوەکەش مردنی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتوەتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی لە ڕێگەی (کۆیە - هەولێر) نزیک گوندی باوەقوب ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا کرۆڵا تاکسی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆیەوە کەسێک ڕاستەوخۆ لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو.