پۆلیسی دهۆک: وەزیری پێشووتری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەستگیرکرا

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت" دوێنێ شەممە دوو كەس لەسەر ڕوداوێكی كوشتن خۆیان ڕادەستی پۆلیس كردووە كە یەكێكیان وەزیری پێشووتری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقە". 

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند" رۆژی ١٨ی ئاداری ٢٠٢٢ رووداوێکی کوشتن لە گوندی پیرەفاتی نزیک شاری دھۆک روویدا دوێنێ دوو کەس خۆیان رادەستی پۆلیس کردووە، لەسەر دۆسیەی کوشتنی (کامیران یونس پیرەفاتی) کە یەکێکیان دیندار دۆسکی، وەزیری پێشووتری کۆچ و کۆچبەرانی عیراقە". 

وتیشی" لە کاتی لێکۆڵینەوەکان لە دادگا جیاوازی نییە لەنێوان کەسێکی ئاسایی و پلەدارێک، پاش لێکۆڵینەوەکان دادگا بڕیار دەدات".


PM:02:05:27/03/2022