ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە (٤١٥) كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٤١٥) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٧٢٨) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣١٨ هەزار و ٨٦٥ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ١٦٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ١٥٢ كەسیان چاكبونەتەوە.