قەیس خەزعەلی: نابێت دەرگا بۆ هەموو کورد و سونە بکرێتەوە


ئەمینداری گشتی عاسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی رایگەیاند " ئەگەر دەرگا کراوەبێت بۆ هەموو کورد و سوننە، جگە لە هەموو شیعە، پێمانوایە ئەوە بۆچونێکی دروست نییە بۆ زۆرینە".

 لە وەڵامی موقتەدا سەدردا ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت" ئێمە هیوای تەوافوقی رەها ناخوازین، بەڵکو زۆرینەی راستەقینە، بەمانای ئەوەی لایەنەکانی شیعە و سوننە و کورد زۆرینە پێکبهێنن، هەروەها ژمارەیەک لایەنی ئەو پێکهاتانە ببنە ئۆپۆزسیۆن".
  
لە درێژەی قسەکەیدا دەڵێت "بەڵام ئەگەر دەرگا کراوەبێت بۆ هەموو کورد و سوننە، جگە لە هەموو شیعە، پێمانوایە ئەوە بۆچونێکی دروست نییە بۆ زۆرینە".

خەزعەلی ئاماژە بۆ هەبوونی دەستپێشخەریەک دەکات لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە. 
  
ئەوە لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر بەیانی ئەمڕۆ رەتیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک رێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بکات.



PM:07:39:30/03/2022